دیمانه‌ی ماڵپه‌ڕی رێنێسانس له گه‌ڵ به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK سه‌باره‌ت به پڕۆژه پێشنیارى پێکهێنانى "ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگیى سیاسیى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان"
سازدانی: محه‌مه‌د چاوشین
پرسیار: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ربه‌ڕێزتان له‌چوارچێوه‌ی نوسینێكدا پێشنیاری پێكهێنانی (ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) تان كردبوو، وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كیش به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ری خستبوته به‌رده‌م هێزولایه‌نه سیاسیه‌كانی ڕژهه‌ڵاتی كوردستان،
ئه‌وپێشنیاره‌تان به‌كوێ گه‌یشت وتاچه‌ند هێزولایه‌نه‌سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ده‌نگ پێشنیاره‌كه‌ته‌وه هاتن؟ئایا هیوات به‌وه‌هه‌یه كه پڕۆژه‌كه‌ت سه‌ربگرێ وبه‌بن به‌ست نه‌گات؟
وه‌ڵام: ئه‌و پێشنیاره به سه‌رنج دان به نه‌خشه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌و لێك دوورییه‌ی له نێوان حیزبه‌کاندایه، گه‌ڵاله کراوه. ئێمه ئه‌وه به ساده‌ترین و سه‌ره‌تایترین میکانیزم بۆ گردوکۆ کردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانیین. ده‌نا ئه‌گه‌ر له من و پرۆژه‌ی ئێمه ده‌پرسی، هه‌ر وه‌ک له کۆنگره‌ی یه‌که‌ممان له 2006دا په‌سندمان کردوه ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌مرۆ حیزبه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان رێککه‌ون و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو رابگه‌یه‌نن و پاشان پێکه‌وه کۆماری کوردستان دابمه‌زرێننه‌وه. به‌ڵام ئێستا به‌م پڕش و بڵاوییه هه‌ر ئه‌وه مومکینه.
بۆ ئێمه گرینگ بوو که ئه‌و پرۆژه پێشنیاره له به‌ینی حیزبه‌کاندا قه‌تیس نه‌مێنێ و به ئاگاداریی بیروڕای گشتی و تاکه‌کان بگا. هه‌روه‌ها حیزب و لایه‌نه‌کانیش به‌راده‌ی پێویست کاتیان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بێ.
تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆ تاکه‌کان و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان ده‌گه‌رێته‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر که‌س خوێندویه‌ته‌وه، پێی باش بووه و به‌هه‌نگاوێکی بنبه‌ست شکێنی داناوه. ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تی دیار و به ئه‌زموونی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش پشتیوانی‌یان لێکردووه و به‌شتێکی باشیان داناوه.
ئه‌وه‌نده‌ش که بۆ هه‌ڵوێستی حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له نێو ئێمه‌دا نه‌ریت ئه‌وه‌نییه پشتیوانی له پێشنیار و داهێنان و کار و بیری باشی یه‌کتر بکه‌ین. ئێمه خۆمان وه‌ك PAK حه‌ولمان داوه ئه‌و نه‌ریته بشکێنین و پێشوازی له کار و پرۆژه و پێشنیاری باشی حیزبه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان بکه‌ین. تا ئێستا ته‌نیا سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به نووسینی بابه‌تێك پشتیوانی حیزبه‌که‌ی له‌و پێشنیاره ده‌ربڕیوه.
له عه‌ینی کاتیش‌دا هیچ حیزبێك تا ئێستا له دژی ئه‌و پڕۆژه پێشنیارییه شتێکی رانه‌گه‌یاندووه. ئه‌وه‌ش هه‌ر باشه و رێگا دێڵێته‌وه بۆ باس و تاوتوێ کردنی پرۆژرکه. ئێمه هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به شێوه‌ی فه‌رمیی پێوه‌ندیی به هه‌موو حیزبه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌که‌ین. ئاواته خوازم، ئه‌م پڕۆژه‌یه یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی دیکه بۆ هاوکاریی، بکر‌ێته بنه‌مایه‌ک بۆ گفتوگۆ له‌مه‌ڕ ئه‌و پر‌سه و دۆزینه‌وه و دانانی میکانیزمێك بۆ دروستکردنی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و بریاری سیاسیی.
من هه‌میشه به هیواوه ژیاوم. بێ هیوایی له مندا بوونی نییه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌ر نه‌گرێ وازناهێنم. گوڕوتینی لاوێتی خۆم و توانای PAK ده‌خه‌مه خزمه‌ت یه‌کێتی نێوان تێکۆشه‌رانی کورده‌وه. ناکۆکیی و پڕش و بڵاوی بڕستی له بزوتنه‌وه‌ی ئێمه بڕیوه و پڕستیژی سیاسیی حیزبه‌کانی لاواز کردوه. ده‌بێ له شوێنێکدا کۆتایی به‌م دۆخه بێ.
پرسیار: باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌ڕێزتان له‌پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی له‌ناوهێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بێ هیوابوون بۆیه پێشنیارێكی له‌م چه‌شنه‌تان هێناوه‌ته به‌رباس وگفتوگۆوه؟
وه‌ڵام: مه‌سه‌له بێ هیوایی نییه. وه‌ك عه‌رزم کردن من بۆ وه‌دیهێنانی ئاما‌نجه‌کانم به هیواوه ده‌ژیم. من به‌ره‌ی کوردستانی به پێویستییه‌کی گرینگ ده‌زانم و له حه‌ولدان بۆ وه‌دیهێنا‌نیشی ناکه‌وم. به‌ڵام له حاڵی حازردا و به‌م بارودۆخه‌وه که له پێوه‌ندیی نێوان حیزبه سیاسییه‌کاندا هه‌یه، به‌ره سه‌ر ناگرێ. به‌ره له هه‌لومه‌رجی هه‌بوونی پێوه‌ندیی باش یان لانی که‌م ئاسایی نێوان هێزه‌کاندا جێی باسه، نه‌ك له ئێستادا. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا پێوه‌ندیی نێوان حیزبه‌کان به جۆرێك نییه، هه‌موو لایه‌نه‌کان یه‌کتر به فه‌رمیی بناسن و بوونی یه‌کتریان قبوڵ کردبێ.
جا بۆیه مادام، بارودۆخه‌که وایه، ده‌کرێ و ده‌شێ چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفتی نێوان حیزبه‌کان به زه‌مان و ره‌وتی روداوه‌کان و حه‌وڵی هێمنانه و له سه‌رخۆی دڵسۆزان بسپێرین. به‌ڵام بۆشایی نه‌بوونی سه‌نته‌رێکی هه‌ماهه‌نگی و بریاری سیاسیی به ئه‌نجومه‌نێك له که‌سایه‌تییه‌کان پڕ که‌ینه‌وه. ئه‌نجومه‌نێکی له‌و جۆره‌ی ئێمه پێشنیارمان کردووه، له رووی که‌سایه‌تی حقوقییه‌وه له حیزبه‌کان جیاواز ده‌بێ و ده‌زگا و ده‌سته‌ی یه‌کگرتووی حیزبه‌کان نییه‌و ئه‌سڵه‌ن ناوێك له هیچ حیزبێك و له به ستراوه‌یی هیچ که‌سێ به حیزبێك نابێ. تا ئێستا دوو نمونه‌مان هه‌یه که هاوکاریی و هاوهه‌لوێستی تێدا بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ حیزبێکی تێدا بێ. له کۆنگره‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌نترناسیونالی سوسیالیست دا له یۆنان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌شدار بوون. ئه‌وان رێک نه‌که‌وتبوون که پێکه‌وه نامه‌یه‌ک واژۆبکه‌ن که ناوی یه‌کبه‌یه‌کی حیزبه‌کانی تێدابێ. سه‌ره‌نجام ئه‌و بڕیاره جوانه‌یان دا بوو که بنووسرێ: "حیزبه کوردییه‌کانی به‌شدار له کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست". ده‌ی باشه ئه‌وه چوار رۆژ‌ی دیکه کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیش به‌شدار ده‌بێ له‌و رێکخراوه‌دا. نمونه‌ی دیکه‌ی ئه‌وه بوو که له به‌ره‌به‌ری 28 گه‌لاوێژدا به بۆنه‌ی 29هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جیهاد دژی نه‌ته‌وه‌ی کو‌رد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌مانویست پێکه‌وه هه‌ر به ناوی " حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش ده‌ربکه‌ین.
PAZADIK: تێبینی: پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی پرۆژه پێشنیاره‌که‌ی به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان سه‌باره‌ت به دامه‌رزاندنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د چاوشین ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان سازدابوو. ریپۆرتاژێک له‌م وتووێژه له ماڵپه‌ڕی رێنیساس بڵاوکراوه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر گرینگی بابه‌ته‌که، ئێمه ده‌قی وتووێژه‌که بڵاوده‌که‌ینه‌وه.